گه‌ڕان

Shadow Shadow

توێژینەوەیەک: خەوتن لە ڕۆژدا %85 ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات

2020.01.14 - 23:36
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەک: خەوتن لە ڕۆژدا %85 ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- توێژینەوەیەکی چین دەیسەلمێنێت کە خەوتن لە ڕۆژدا ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاتر دەکات و پسپۆڕە ڕوسییەکانیش هۆشداری توند لەو بارەیەوە دەدەن. . بەپێی تویژینەوەیەکی زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای وهان لە چین کە لە ماوەی نۆ ساڵدا لەسەر 31 هەزار و 700 کەس ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە زۆر خەوتن لە ڕۆژدا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ توشبوون بە جەڵتەی مێشک و چەند نەخۆشییەکی دیکە و خراپی باری تەندروستی. . لە توێژینەوەکەدا هاتووە، "ئەو کەسانەی بە بەردەوامی بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج بۆ هەشت کاتژمێر لە ڕۆژدا دەخەون، ئەوا ئەگەری توشبونیان بەجەڵتەی مێشک %85 زیاترە لەو کەسانەی کە لەڕۆژدا ناخەون". . هەر ئەو توێژینەوە چینیە ئاماژەی بەوەشکردووە: "خەوتن لە شەویشدا بۆ ماوەی زیاتر لە نۆ کاتژمێر مەترسی تەواوی لەسەر مرۆڤ هەیە بۆ توشبوون بە جەڵدە و نەخۆشی دیکە". . هەر لەوبارەیەوە میخائیل بۆلۆیکتۆف، زانای بەناوبناگی بواری تەندروستی ڕوسی بە ماڵپەری نۆفۆستی ڕوسی وتوو: "ژمارەیەک توێژینەوەی زۆرم دەربارەی خەوتن لەڕۆژدا کردووە و بۆم دەرکەوتووە کە خەوتن لە ڕۆژدا بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج کاتژمیر هۆکارێکی سەرەکییە بۆ توشبوون بە جەڵتەی دڵ و شەکرە و نەخۆشی خوێنبەربونی ناوەکی و توشبوون بە خەمۆکی و قەلەقی".