کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ، دوای دەنگۆی کاندیدبوونی شێخ باز بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە ماوەی ڕابردوودا، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، ئەو پرسە یەکلایی بووەتەوە و لەم مانگە یاخود مانگی داهاتوو شێخ باز بە فەرمی وەک وەزیری وەزیری سامانە سروشتییەکان دەستبەکاردەبێت. ، زیاتر لە چوار مانگ بەسەر پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێپەڕیوە و تا ئێستاش پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان کە پشکی پارتییە و یەکێکە لە پۆستە سیادییەکانی هەرێم پڕنەکراوەتەوە، هەرچەندە لەماوەی ڕابردوودا دەنگۆی کاندیدبوونی شێخ باز بەرزنجی بڵاوبوویەوە، بەڵام تائێستا دەرگای ژوری وەزیر بە داخراوی ماوەتەوە. ، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لەماوەیەکی نزیکدا کە ئەگەر هەیە ئەم مانگە یاخود مانگی داهاتو بێت بەشێوەیەکی فەرمی شێخ باز وەکو کاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەکان ناوەکەی ڕادەگەێنرێت و دەبرێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی متمانەی پێبدرێت". ، وتیشی، هەرچەندە چەند کەسێکی دیکەش ناویان هەبوو بۆ ئەو پۆستە، بەڵام پۆستەکە بۆ شێخ باز یەکلایی بووەتەوە و سەرجەم ئەو کەسانەی دیکە ڕەتکراونەتەوە. ، سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتریش چەندین ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی ناوبراو ببێتە وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەتایبەت ئەو کاتەی شاندی هەرێم بۆ بابەتی بودجە و نەوت چونە بەغدا، بەبێ ئەوەی شێخ باز هیچ پۆستێکی هەبێت لە حکومەت برایە نێو شاندەکە بۆ ئەوەی ئاگاداری بابەتەکانی پەیوەست بە نەوت و بودجە و ڕێککەوتنەکان بێت. ، بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، بەفەرمی هەریەک لە یەکێتی و گۆڕانیش لاری نەبوونی خۆیان لە کاندیدبوونی شێخ باز ڕاگەیاندووە و دەنگی پێدەدەن. ، کاندیدبوونی شێخ باز، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای کار لەکاتێکدایە کە ناوبراو کۆمەڵێك "دۆسییەی" هەیە و دۆسییەکانی لە لێکۆڵینەوەدان. ، شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکانە بە ناس کوردی وت: "شێخ باز تا ئێستاش کۆمەڵیک دۆسیەی لەسەرە و دۆسییەکانمان ناردووەتە بەردەم لێکۆڵینەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار". ، وتیشی: "بەهۆی ئەوەی کە دەسەڵات بە ئەنقەست دەیەوێت ئەو دۆسیانە ساغ نەبنەوە لێکۆڵینەوەکانی ئێمەیان پشتگوێ خستووە و تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە". ، بە شێخ باز دەدەن بۆ پۆستەکە هەروەها فراکسیۆنی کۆمەڵ و یەکگرتو و نەوەی نوێش دڵنیاییان لەوە داوە کە بەهیچ شێوەیەک دەنگ بە شێخ باز نادەن بۆ پۆستی سامانە سروشتییەکان. ، جگە لەوە، لە پەرلەمانی عێراقیش دۆسییەکانی شێخ باز لە لێکۆڵینەوەدان و لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ناس کورد ئاشکرایکرد: " ڕاپۆرتێک لەسەر کارەکانی شێخ باز و کۆمپانیای کار دراوەتە دەستەی دەستپاکی عێراق و ئەنجومەنی گەندەڵی". ، شێخ باز كەریم بەرزنجی، لە ناوەڕاستی شەستەكان لە دایك بووە، دەرچووی كۆلێژی تەكنیكییە و پسپۆڕی لە بواری نەوت نییە، یەكێكە لە بازرگانە گەورەكانی هەرێمی كوردستان لە بواری نەوتدا و لە ئێستادا سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری كۆمپانیای كار گروپە، کە کۆمپانیایەکی تایبەتە بە بەرهەمە نەوتییەکان.