گه‌ڕان

Shadow Shadow

ترەمپ وێنەیەکی نانسی پیلۆسى بە حیجاب و ئاڵاى ئێرانەوە بڵاوکردەوە

2020.01.14 - 19:28
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ وێنەیەکی نانسی پیلۆسى بە حیجاب و ئاڵاى ئێرانەوە بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- , دۆناڵد ترەمپ گاڵتە بە دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات و لە تویتێکدا وێنەیەکی ساختە و "گاڵتەجاڕانەی" نانسی بیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جاک چۆمەر، سیناتۆری دیموکراتییەکانی بڵاوکردەوە. , لە وێنە ساختەکەدا نانسی پیلۆسی بە پۆشاکی حیجابەوە  دەردەکەوێت و جاک چۆمەریش، عەمامەیەکی لەسەرە و بەرامبەر بە ئاڵای ئێران ڕاوەستاون، وەک تەنزێکیش، ترەمپ لە پەراوێزی وێنەکە نوسیویەتی: "دیموکراتەکان لە 2020" وەک ئاماژەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا. , هاوکات، هەر لە ماوەی ڕابردوودا لە تویتێکدا کە ترەمپ بڵاویکردبووەوە کە لە بنەڕەتدا تویتی خۆی نەبوو، هی کەسێکى دیکە بوو  بە ناوی داون ئەندر "Down_Under " کە تییدا نووسیبووی "دیموکراتەکان گەندەڵکارن، بە هەموو شێوەیەک دەیانەوێت ئایەتوڵا ڕزگاربکەن". , هێرشەکانی ترەمپ بۆسەر دیموکراتەکان لەکاتێکدایە، بڕیارە لە 18ى ئەم مانگەدا، لەسەر داواکاری ئەنجومەنی نوێنەران و زۆرینەی دیموکراتەکان، لە کۆنگرێسی ئەمریکا،  ترەمپ بانگهێشتی ئەنجوومەنەکە بکرێت بۆ  لێپیچینەوە، لەسەر دۆسیەی فشارخستنە سەر سەرۆکی ئۆکرانیا بە مەبەستی ئابڕوبردنی جۆبایدن کە کوڕەکەی بەتۆمەتی گەندەڵی لەیەکێک لە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە  تۆماتبار کرابوو.