کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ، ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە بەردەم ماڵەکەى خۆیان لە ناحیەی حاجی ئاوا لە ڕانیە کەوتە ناو زێرابەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی کانونی دووەمی 2020، منداڵەکە لە ڕەگەزی نێرە و کەوتووەتە ناو زێرابێکی بەردەم ماڵی خۆیان. ، ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە، تەرمی منداڵەکە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی ڕاپەڕین، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و تائێستاش هیچ کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە.