گه‌ڕان

Shadow Shadow

هەستن ئەى سەربازانی خوا .. سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆن دەکات بۆ دەرکردنی ئەمریکا

2020.01.14 - 17:21
App store icon Play store icon Play store icon
 هەستن ئەى سەربازانی خوا .. سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆن دەکات بۆ دەرکردنی ئەمریکا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بغداد - ناس لەدوای کۆبوونەوەکەى دوێنێی لەگەڵ فەرماندە و سەرکردەی گروپە چەکدارییە شیعییەکانی نزیک لە ئێران، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات بۆ ئیدانەکردنی بوونی سوپای ئەمریکا لە عێراق.. . ئەمرۆ سێشەممە، 14ی کانونی دووەمی 2020، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا بە ئایەتێکی قورئان دەستیپێکردووە و ڕایگەیاند، "بسم الله مجراها ومرساها (به‌ناوی خواوه‌ی ڕۆیشتنی و وه‌ستانی)، پشت بە خوای جیهانیان دەبەستین، سەرکەوتن و سەرفرازیش لای خوایە، ئاسمانی عێراق و زەوی و سەروەرییەکەى لەلایەن هێزی داگیرکەرەوە سوکایەتی پێ دەکرێت، بەرەو شۆڕشێکی عێراقی نە ڕۆژهەڵاتی نە ڕۆژئاوایی کە سەرکەوتنەکەى خەریکە باڵ بەسەر عێراقدا دەکێشێت." . دەشڵێت، "هەستن ئەى سەربازانی خوا و سەربازانی نیشتمانی بۆ خۆپیشاندانێکی ملیۆنی ئاشتیانەی یەکگرتوو لەدژی بوونی ئەمریکا و پێشێلکارییەکانی." . زیاتر بخوێنەوە: سەدر گروپە چەکدارەکانی شیعە دژى ئەمریکا کۆدەکاتەوە ..