کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ژماره‌یه‌ك له رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ستبردن بۆ موچه‌ی شه‌هیدان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێك به هیڵی سور ناوده‌به‌ن. . له‌راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌دا تێبینی له‌باره‌ی مادده‌ی دووه‌م و خاڵی سییه‌می به‌شی دووه‌می یاسای چاكسازی خراوه‌ته ڕوو كه تیایدا هاتووه "لە کاتی مردن یان بڕینی مافی دارایی سەرجەم میراتگرانی شەهیدان یان ئەنفالکراوان و قوربانیانی جینۆساید کە بۆ لەمەودوا بە گوێرەی یاسای خانەنیشینی بەرکار ئەو میراتگریە دەستنیشان دەکرێت، ئەو مافە داراییە کۆتایی پێدیت و ناگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوه‌كان "ئەو ماددەیە پێچەوانەی یاسای ژمارە(٩)ى ماف و ئیمتیازی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراونه کە لە ساڵی 2007 دەرچووە و یاسای هەموراکراوی ژمارە(7)ى ساڵی 2013 یە، وە بە جێبەجێکردنی هەزاران خێزان لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچەکانیان دەبڕدرێت". . راگه‌یه‌ندراوه‌كه داوا ده‌كه‌ن پەرلەمانی کوردستان یاسای ئیمتیازی شەهیدان تێکەڵی پرسی چاکسازی نەکات و نابێت ئەو بڕگەیە لە یاسای چاکسازی دەنگی بۆ بدرێت. . هۆشداریش ده‌ده‌ن "بڕینی موچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لای ئێمە هێڵی سورە و قبوڵی ناکەین". . ناوی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه واژۆیان له‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوه‌كه كردووه: . 1-رێكخراوی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە 2- كوردستان بێجینۆساید 3- رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال 4-تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی 5- تۆڕی ئایكان بۆ نەهێشتنی چەكی ناوكی 6- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ 7- هەڵمەتی دادپەروەری 8- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید- چاك كوردستان 9- رێكخراوی مانەوە بۆ شەهید و ئەنفال 10-رێكخراوی چاوی ئەنفال 11-رێكخراوی چواردەی چوار 12-رێكخراوی شەهیدانی سەنگەر 13- رێكخراوی ناسنامە 14-كۆمەڵەی داكۆكی كار لە پرسی ئەنفال 15-رێكخراوی زیندانیانی ئەنفال لە گەرمیان 16-رێكخراوی كازی بۆ پرسی جینوسایدی كورد