کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکوری کوردستان دەستیپێکرد، لەو هەڵبژاردنەدا 57 ملیۆن هاوڵاتی مافی هەڵبژاردنی هەزاران کاندیدیان هەیە بۆ ئیدارە خۆجێییەکان کە بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو لەو پۆستەدا دەبن.
بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا، یەك ملیۆن و 156 هەزار دەنگدەر كە 18 ساڵیان تەواو كردووە بۆ یەكەمجارە بەشداری دەكەن لە هەڵبژاردندا، 38 ملیۆن و 929 هەزار و 732 دەنگدەر مێ، 28 ملیۆن و 218 هەزارو 904 یان نێرن، كە سەرجەمیان 57 ملیۆن و 58 هەزار و 636 دەنگدەرن و دەچنە سەر 194 هەزار و 390 سندوقی دەنگدان.
لەم هەڵبژاردنەدا 12 پارت بەشداریی دەکەن کە بریتین لە؛ پارتی داد و گەشەپێدان، پارتی سەربەخۆیی توركیا، پارتی یەكگرتووی مەزن، پارتی گەلی كۆماری، پارتی دیموكرات، پارتی چەپی دیموكراتیك، پارتی دیموكراتی گەلان، پارتی ئیی، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی، پارتی سەعادەت، پارتی كۆمۆنیستی توركیا، پارتی نیشتیمان، ئەم پارتزنە لە كێبركێكدان بۆ دەستخستنی زۆرترین کورسی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی تورکیا.