گه‌ڕان

Shadow Shadow

رێككه‌وتنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق واژۆ ناكات

حكومه‌تی عێراق: له‌بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق پاشگه‌ز نابینه‌وه‌

2020.01.14 - 10:56
App store icon Play store icon Play store icon
حكومه‌تی عێراق: له‌بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق پاشگه‌ز نابینه‌وه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق رایگه‌یاند "حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق واژۆ ناكات". . سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "حكومه‌تی عێراق له‌ بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ناو خاكی عێراق پاشگه‌زنابێته‌وه‌‌ و واژۆ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ناكات". . حه‌دیسی رونیكرده‌وه‌ "حكومه‌ت پشتگیری له‌ ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات تایبه‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق". . لێدوانه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌) مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌بابه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق به‌رپرسانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ تایبه‌ته‌كاندا پشتگیری له‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و له‌ راگه‌یاندنه‌كان شتێكی تر ده‌ڵێن. .