کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- كۆمپانیای مایكرۆسۆفت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاگاداری به‌كارهێنه‌رانی ویندۆزی 7 ده‌كات كه چیتر كۆمپانیاكه سه‌پۆرتی ئه‌و جۆره ویندۆزه ناكات و له‌مڕۆ (سێشه‌ممه)ه‌وه ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌ی بێبه‌رامبه‌ری فه‌راهه‌م ناكات. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مایكرۆسۆفت، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تائیستاش ویندۆزی 7 به‌كارده‌هێنن كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان له مه‌ترسیدایه و بۆ له‌مه‌ولا رووبه‌ڕووی ڤایرۆس و هاككردن ده‌بنه‌وه. . به‌كارهێنه‌رانی ویندۆزی 7 بۆ فه‌راهه‌مكردنی پارێزگاری بۆ كۆمپیوته‌ره‌كانیان پێویستیان به‌وه هه‌یه ویندۆزی كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان بۆ ویندۆزی 10 به‌رزبكه‌نه‌وه و پێده‌چێت له‌م دۆخه‌شدا پێویستیان به كڕینی كۆمپیوته‌ری دیكه بێت به‌وپێیه‌ی ره‌نگه كۆمپیوته‌ره كۆنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سیستمی ئیشپێكردنی ویندۆزی 10 یه‌كنه‌گرێته‌وه. . كه‌وتنه‌كاری ویندۆزی 7 بۆ ساڵی 2009 ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌كارهێنانی ویندۆزی 8-یش كه ساڵی 2012 كه‌وته كار هه‌تا ساڵی 2023 فه‌راهه‌م ده‌بێت. .