گه‌ڕان

Shadow Shadow

عامری ئامادە نەبوو

حەشدى شەعبى کۆبوونەوە بۆ دانانی پلانى کارکردنى داهاتووی

2020.01.13 - 23:53
App store icon Play store icon Play store icon
حەشدى شەعبى کۆبوونەوە بۆ دانانی پلانى کارکردنى داهاتووی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لە بارەگای ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری کوژراوی دەستەی حەشدی شەعبی و بەبێ ئامادەبوونى هادى عامرى و بە مەبەستى دیاریکردنى پلانى داهاتووى کارکردنیان کۆبوونەوە. . ئەمڕۆ دووشەممە، 13ى کانوونی دووەمی 2020، ماڵپەڕی دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی چالاکییە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی بووە دژ بە پاشماوەکانی داعش، پاراستنی سنورەکان وچونێتی بنبڕکردنی دزەکردنی چاکدارانی داعش بۆ ناو خاکی عێراق. . ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عێراق کراوەتەوە، لەگەڵ پاڵپشتیکردن لەبڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ کردنە دەرەوەى هێزە بیانییەکان. . هەروەها بەشداربووان جەختیان لە پەیڕەوکردنی هەمان پلان و میکانیزمی کارکردنی ئەبو مەهدی موهەندیس کردووەتەوە، بەپێویستیشیان زانیوە بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لەو سەرکەوتنانە بکرێت کە حەشدی شەعبی بە سەرکردایەتی موهەندیس لە ماوەی ڕابردوودا بەدەستیهێناوە. . بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 03-01-2020 لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک فەرماندەی ئێرانی و حەشدی شەعبی کوژران. تائیستاش فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق جێگرەوەی بۆ  ئەبو مەهدی موهەندیس دیارینەکردووە.