گه‌ڕان

Shadow Shadow

عێراق داوای ئەو فڕۆکانە دەکاتەوە کە سەدام ڕادەستی ئێرانییەکانی کرد

2020.01.13 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق داوای ئەو فڕۆکانە دەکاتەوە کە سەدام ڕادەستی ئێرانییەکانی کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- باڵیۆزی عێراق لە ئێران ڕایگەیاند، بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو فڕۆكە جەنگییانەی كە لە سەردمی ڕژێمی سەدام حسێندا و لە كاتی جەنگی كەنداوی دووەمدا ڕەوانەی ئێران کرابوون. . ئەمڕۆ دووشەممە، 13ى کانونی دووەمی 2020، جەواد قەندیل، باڵیۆزی عێراق لە ئێران لە لێداوانێکدا بۆ ئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسی  ڕایگەیاند، لە سەروبەندی شەڕی کەنداودا، "سەدام حسێن ژمارەیەكی زۆری فڕۆكەى جەنگی و مەدەنییەكانی ڕەوانەی ئێران كردبوو بۆ پارێزگاریکردنیان لە هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پاش داگیركردنی کوەیت". . ساڵی 1190 و لەدوا دەستپێکردنی جەنگی کەنداوی دووەم، ڕژێمی سەدام کە ئەو کاتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا ئاسایی و دۆستانە بوو، بەپێی ڕێککەوتنێک، نزیکەى 125 فڕۆکەى جەنگی و مەدەنی ڕەوانەى ئێران کرد بە مەبەستی پاراستنیان لە هێرشی هاوپەیمانان. . دوای کۆتایی جەنگەکە، ئێران ڕەتیکردەوە ئەو فڕۆکانە ڕادەستی عێراق بکاتەوە بە بیانوی ئەوەى کە وەک قەرەبووی هەڵگیرساندنی شەڕی هەشت ساڵەى نێوان هەردولایان هەژماری دەکات و فڕۆکەکان ڕادەست ناکاتەوە. . باڵیۆزی عێراق لە ئێران لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران كردووە کە لە ئێستادا گەیشتووەتە 12 ملیار دۆلار. . ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارە بە گوێرەی ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوو وڵات ئاست و قەبارەی ئاڵۆگۆری بازرگانی نێوانیان بەرزبکرێتەوە بۆ 20 ملیار دۆلار .