گه‌ڕان

Shadow Shadow

قاهیرە دەتوانێت ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت

مەزڵوم کۆبانێ داوا لە سیسی دەکات نێوەندگیری بکات لەنێوان دیمەشق و هەسەدە

2020.01.13 - 22:54
App store icon Play store icon Play store icon
مەزڵوم کۆبانێ داوا لە سیسی دەکات نێوەندگیری بکات لەنێوان دیمەشق و هەسەدە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە) ڕایگەیاند، گفتوگۆکانیان بەردەوامە لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ گەیشتن بە چارەسەرى کێشەکان، داواش دەکات قاهیرە ڕۆڵی خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئیدارەی خۆبەرێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان و حکومەتی سوریا بگێڕێت. . مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی TeNی میسری ڕایگەیاند، "ڕۆڵی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر لە پاراستنی یەکێتی سوریا و پرسی کورد بەرز دەنرخێنین". . وتیشى، "ئێمە داوا دەکەین میسر ڕۆڵێکی زیاتر بگێرێت لە چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا و هاتن بەدەم داواکاری گەلانی سوریاوە". . سەبارەت بە دەستێوردانەکانی وڵاتانی دراوسێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەکردووە، دەستوەردانەکانی تورکیا و ئێران لە بەرژوەندی گەلانی سوریادا نییە و ئەو وڵاتانە بەدوای بەرژوەندییە تایبەتەکانی خۆیاندا دەگەڕێن، بۆیە دەبێت میسر ڕۆڵی گرنگی هەبێت لە کۆتایهێنان بە کێشەکانی سوریا چونکە میسر وڵاتێکی دیاری عەرەبییە و ڕۆڵی سەرکردایەتی کۆمەڵگەی عەرەبی دەبینێت. . وتیشی "قاهیرە دەتوانێت ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت، چونکە جێگای متمانەی ئێمە و حکومەتی سوریاشە". . سەبارەت  بە پەیوەندییەکانی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان  و دیمەشق، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات وتی، "جۆرێک لە گفتوگۆ لە نێوان ئێمە و دیمەشقدا هەیە، قاهیرە دەتوانێت ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت کە جێگەی ڕەزامەندی هەردولامان بێت".