گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەوان لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بوون

سەربازانی ئەمریکا باسی شەوی موشەکەکان دەکەن: لە حەشارگەکەى سەدام حسێندا خۆمان شاردەوە

2020.01.13 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
سەربازانی ئەمریکا باسی شەوی موشەکەکان دەکەن: لە حەشارگەکەى سەدام حسێندا خۆمان شاردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کەناڵێکی ئەمریکی ئاسەواری بۆردومانە موشەکییەکەى ئێرانی بۆسەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار خستەڕوو کە تێیدا دیارە وێرانکارییەکی زۆر کراوە. .

ئامادەکەری ڕاپۆرتەکەى کەناڵی CNNی ئەمریکی سەرسوڕمانی خۆی دەردەخات کە "سەرباری کەوتنە خوارەوەى دەیان موشەکی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکە، بەڵام ئەوەی بەدی دەکرێت هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتەوە".

. ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەربازە ئەمریکییەکان چاوەڕێی وەڵامدانەوەی ئێران بوون، لە هەمانکاتیشدا سەرقاڵی خۆحەشاردانیش بوون. . ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم هاوکێشەیە کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر باری دەروونی سەربازە ئەمریکییەکان. . لە ڕاپۆرتەکەدا کچە سەربازێکی ئەمریکی کە لە چرکەساتی بۆردوومانەکەدا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدا  بووە دەڵێت: "هەموومان هەستمان دەکرد کە تەنها شوێنی ئارام و قایم لە ناو سەربازگەکەدا  تەنها ئەو حەشارگەییە کە کاتی خۆی سەدام حسێن بۆ خۆی دروستیکرد بووە، چونکە دیوار و دەرگاکانی ئەوەند بەهێزن  توانای بەرگەی چەندین موشکی بالیستی هەیە". . سەربازێکی دیکەش دەڵێت، "کاتێ سەرم هەڵبڕی و سەیری ئاسمانم کرد، بینیم موشەکێک واخەریکە بەرەو ئێمە دێت، بۆیە بە خێرایی ڕامکرد و هاوارم کرد فریاکەون موشەکەکە هات، خۆتان حەشار بدەن." [video width="640" height="360" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/چۆن-سەربازانی-ئەمریکا-خۆیان-شاردەوە.mp4"][/video]