گه‌ڕان

Shadow Shadow

ترەمپ سەرسوڕمانی خۆی بۆ ڤیدیۆیەکی خۆپیشاندانەکانى ئێران دەربڕی

2020.01.13 - 20:37
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ سەرسوڕمانی خۆی بۆ ڤیدیۆیەکی خۆپیشاندانەکانى ئێران دەربڕی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ سەرسوڕمانی خۆی بۆ ڤیدیۆیەکی خۆپیشاندانەکانى ئێران دەربڕی کە تێیدا خوێندکارانی زانکۆیەکی تاران پێ بەسەر ئاڵای ئەمریکادا نانێن. . لە گرتە ڤیدیۆییەکەی ڕۆژی شەممەى ڕابردوو کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، دوو ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل لە زانکۆیەکی تاران لەسەر زەوی ڕەنگ کراو بوون بۆ ئەوەى سوکایەتی پێ بکەن، بەڵام خوێندکاران ئامادە نابن بەسەر ئاڵاکەدا بچن. . ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی کانونی دووەمی 2020، ترەمپ لە تویتەکەیدا ڕایگەیاند، "واو، خۆپیشاندەرانی شازی ئێرانی ڕەتیدەکەنەوە کە بچن بە سەر ئاڵای مەزنی ئەمریکادا یاخود سوکایەتی پێ بکەن، لەسەر شەقامەکە دانراوە تاوەکو پێی پێدا بنێن، بەڵام ئەوان لەجیاتیدا بە چواردەوریدا دەچن، پێشهاتێکی گەورەیە."   https://twitter.com/realDonaldTrump/status/1216750167954804736?s=20 [video width="720" height="720" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/إرم-نيوز-on-Twitter-وسط-هتافات-مهاجمة-للحرس-الثوري..-طلاب-في-جامعة-إيرانية-يمتنعون-عن-السير-على-علم-أمريكا-إرم_نيوز-إيران-https-__t.co_UTr1IQXFzF-_-Twitter-2.mp4"][/video]