گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئابوری عێراق توشی داڕووخانێکی مەترسیدار دەبێتەوە

پەیوەندییەکى تەلەفۆنیی کۆشکى سپى عەبدولمەهدى تووشى شۆک دەکات

2020.01.13 - 20:17
پەیوەندییەکى تەلەفۆنیی کۆشکى سپى عەبدولمەهدى  تووشى شۆک دەکات
ناس کورد- دواى هەڕەشەکەى ترەمپ بۆ بلۆککردنى 35 ملیار دۆلارى عێراق، ئیدارەى کۆشکى سپى بە تەلەفۆن عادل عەبدولمەهدییان لە هەڕەشەکە ئاگادارکردووەتەوە، ئەوەش ترسى جێبەجێکردنى هەڕەشەکەى هێناوەتە ئارا. . هەڕەشەکانی ترەمپ لە ئەنجامی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق سەری هەڵدا لەسەر پڕۆژە بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکان، ئەوەش دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 3 کانوونی دووەمی2020 دا لە بۆردومانێکی ئەمریکادا. . ترەمپ، هەڕەشی ئەوەی کرد لە ئەگەر سووربوونی عێراقییەكان لەسەر دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا، واشنتۆن دەست بەسەر بڕی 35 ملیار دۆلاردا دەگرێت كە پارەی عێراقە و لەبانکەکانی ئەمریکادایە. . بەگوێرەی ئاژانسێکی فەرەنسی، چەند بەرپرسێکی عێراقی ڕایانگەیاندووە، ترسی ئەوەیان هەیە لە ئەگەری بلۆککردنی هەژمارە بانکییەکانی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، ئابوری عێراق توشی داڕووخانێکی مەترسیدار ببێتەوە. . دوو بەرپرسی عێراقی ئاشکرایانکردووە "پاش هەڕەشەکانی تڕەمپ، ئیدارەی کۆشکی سپی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی دووپاتی هەڕەشەکانی تڕەمپیان کردووەتەوە وتوویان هەژمارەکەتان لە بانکی فیدراڵی ئەمریکا لە نیویۆرک دادەخەین". . ئاماژەیان بەوەشکردووە "پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەمریکا، عادل عەبدولمەهدی توڕەکردووە و توشی شۆکی کردووە". . ئەو دوو بەرپرسە عێراقییە وتوویانە "ئەگەر ئەمریکا ئەو هەنگاوە بەجدی جێبەجێبکات ئەوا عێراق لەدەستدەدات، ئەوەش وادەکات عێراق بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئابورییە ڕوولە ڕوسیا، چین و ئێران بکات". . لەساڵی 2003 ەوە بانکی ناوەندی عێراق هەژمارەی بانکی لە بانکی یەدەکی فیدراڵی ئەمریکادا کردووەتەوە، عێراق مانگی دوو بۆ سێ ملیار دۆلار پارە لە داهاتی فرۆشتنی نەوت دەخاتە سەر ئەو هەژمارە بانکیییە و لە ئێستادا نزیکەی  35 مليار دۆلاری لەو هەژمارەدا هەیە. . یەکێک لەو بەرپرسە عێراقییەکان بە ئاژانسەکەی وتووە "ئێمە وڵاتێکی نەوتین، بلۆککردنی هەژمارە بانکییەکانی عێراق لە ئەمریکا بە تەواوەتی بۆرییەکەمان لێدادەخات". . بەرپرسێکی عێراقی دیکەش ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئاکامی جیبەجێکردنی هەڕەشەکان عێراق توشی دارووخانی ئابوری دەبێت، لە ئاکامدا عێراق ناتوانێت کاروباری ڕۆژانەی خۆی بەڕێبکات و بەهای دراوی عێراق زۆر دادەبەزێت،  تەنانەت عێراق لە توانایدا نامێنێت موچەی فەرمانبەرەکانیشی دابین بکات. . هاوکات بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەکردووە "ئەمریکا لە تەمموزی 2019 دا، بیری لە بژاردەی ڕێگریکردن لە چوونی دۆلار بۆ عێراق کردووە". . ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمریکا لە ئێستادا وەک سەپاندنی جۆرێک لەسزا بیر لەهەڵوەشاندنەوەی ڕێگەپێدان بە عێراق دەکات لە بەردەوامبوون لە مامەڵە ئابورییەکانی لەگەڵ ئێراندا کە لە ساڵی 2018 بڕیاری لەسەردابوو، عێراقی بەخشیبووە لە سزاکانی سەر ئێران، ئەوەش لەڕێگەی نەهێشتنی هاوردەکردنی گازی سروشتی ئێران بۆ عێراق بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا.