کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کەمێک لەمەوبەر لەکاتى ئەنجامدانى خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژە یاساى چاکسازیی لە خانەنشینى موچە و دەرماڵە، گرژى و شەڕ لەنێوان چەند پەرلەمانتارێک دروستبوو، بەهۆیەوە سەرۆکى پەرلەمان دانیشتنەکەى ڕاگرت. . سەرەتاى گرژییەکە لەسەر قسەکانى پێشەوا هەورامانى پەرلەمانتارى فراکسیۆنى پارتى دروستبوو، کە باسى لەوەکرد، "موزایەدە لەکەس قبوڵناکەن" و سەرچنار ئەحمەد پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکگرتوو وەڵامى دایەوە و داواى لە سەرۆکى پەرلەمان کرد ڕێگنەدات هیچ پەرلەمانتارێک ئەو وشەیە بەکاربهێنێت. . دواتر سەرۆکى پەرلەمان ڕایگەیاند، لەدوێنێوە بڕیاریداوە وشەى "موزایەدە" لە پرۆتۆکۆڵ بسڕدرێتەوە، پاشان پێشەوا هەورامانى جارێکى دیکە قسەیکردەوە و هەمان قسەکانى دوبارەکردەوە، ئەوەش گرژى لێکەوتەوە. https://www.facebook.com/naskurd/videos/804931183340915/?v=804931183340915 لەکاتى گرژییەکەدا سیپان ئامێدى پەرلەمانتارى فراکسیۆنى نەوەى نوێ هەستایە سەپێ و قەڵەکەى هاویشت بۆ هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتارى پارتى. . دواى دروستبوونى گرژییەکە سەرۆکى پەرلەمان کۆبوونەوەکەى ڕاگرت.