گه‌ڕان

Shadow Shadow

پەرلەمانی کوردستان بۆ نەسروڵا: زیادەڕه‌وی له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین

2020.01.13 - 17:50
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی کوردستان بۆ نەسروڵا: زیادەڕه‌وی له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا وەڵامی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای دایەوە و ڕایگەیاند، "سه‌رله‌به‌رى ئه‌و قسانه‌ى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ وتارێكیدا هێرشێكى ناڕه‌وای كردووەته‌سه‌ر سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كه‌ڕه‌مزی خۆڕاگرى و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانی داعشن." . ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی کانونی دووەمی 2020، پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەوە هێزی پێشمه‌رگه‌ بوو كه‌ به‌ خوێنی خۆی ئه‌فسانه‌ی داعشی تێكشكاند و به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و مه‌یدانی له‌ برى هه‌موو جیهان ڕوبه‌ڕوی تیرۆریستانی داعش بووه‌وه‌ و قاره‌مانییه‌تی گه‌وره‌ى تۆمار كرد." . دەشڵێت، "به‌داخه‌وه‌ بەرپرسانی حیزبەکەی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا‌ به‌شێك بووە له‌و هێرشه‌ ناڕه‌واو ناده‌ستوورییه‌ی كه‌ له ‌ساڵی 2017 كرایه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئێمه‌ وه‌كو نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌فادارین به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان لەگەڵمان هاوکار بووبێت، زیادەڕه‌ویش له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین و وەکو پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری خەڵکی کوردستانیش ئیدانەی بێ ڕێزی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەر سمبولێکی نەتەوەکەمان دەکەین."