گه‌ڕان

Shadow Shadow

ناسریە؛ تیرۆرکردنی چالاکوانێکی بەتەمەنی خۆپیشاندانەکان شاری توڕە کردووە

2020.01.13 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
ناسریە؛ تیرۆرکردنی چالاکوانێکی بەتەمەنی خۆپیشاندانەکان شاری توڕە کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – یەکێک لە چالاکوانە دیارەکانی شاری ناسریە کە پیاوێکی بەتەمەنی 60 ساڵ بوو لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژرا. . ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی کانونی دووەمی 2020، لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە حەسەن هادی، چالاکوانی تەمەن 60 ساڵی شارەکە کوژرا کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەو شارە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری دەکرد. . حەسەن هادی بە چوار فیشەک لەلایەن ئەو چەکدارانەوە تەقەی لێکراوە  لە ناوچەی سوق لە ناسریە. . کوژرانی ئەو چالاکوانە بەتەمەنە کە پێشتر بڵاوبونەوەی وێنەکانی جۆش و خرۆشی بە خۆپیشاندانەکان دەدا، توڕەیی خەڵکی ناسریەی لێکەوتوەتەوە. https://www.facebook.com/Herak.theqr25/posts/144301623702268?__xts__%5B0%5D=68.ARBZ3fPG6yISGHT27i6i08Ws_8hO8uRbK2cgOV_3WShBtROsK98of1ts8gukp_C9eTfwJM0NpsMujN4lW4PHFjeFxhT1OIEHoffGUEsLZeIOt9zGNUKVMKD2BtjVujDGaoQU52AHEOeJv1cgOqHXiDhYzrJsz7ghDeKyOuIQv_-hhVtsi4EB3uuUUqQ3NSBUqoRkY5XTsI2Z80iIRTKnmtQFsf8mfrBfrZyiahPPYyF9Qdi4WxvljY9Ui61BXuuIBSveA3_ajMeDzZf2KsMTqoDkvOtXtSW_NTTc1o7zT_ceruD1M8D0cD8yCuItD9tfRo3qKe2_Xd4nKV3BptJq-xE&__tn__=-R   نیوەڕۆی ئەمڕۆش خۆپیشاندەران مەراسیمێکیان بۆ  بەخاکسپاردنی تەرمەکەی ئەنجامدا و بەناو شارەکەدا تەرمەکەی حەسەن هادیان گێڕا. . ئەوەش دوای ئەوە دێت کە هەر ڕۆژی هەینی واتە تەنها پێش سی ڕۆژ لە شاری بەسرە لە باشوری عێراق، ئەحمەد عەبدولسەمەد پەیامنێری کەناڵی دیجلە و سەفاء غالی وێنەگرەکەی لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە کوژران.