گه‌ڕان

Shadow Shadow

سەرباری سەرکوتکردنەکان.. خۆپیشاندانەکانى خەڵک و خوێندکارانی ئێران بەردەوامە

2020.01.13 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
سەرباری سەرکوتکردنەکان.. خۆپیشاندانەکانى خەڵک و خوێندکارانی ئێران بەردەوامە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- خۆپیشاندانەکانى خوێندکارانى زانکۆکانى ئێران درێژەى هەیە و ئەمڕۆش دروشمى "بژاردەکانمان دەکوژن و ئاخوندەکانتان دەخەنە شوێنیان" لە ژمارەیەک زانکۆی تاران و شارەکانی تر دەوترانەوە. . لقى تارانى سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى ئێران دەڵیت، شاردنەوەى ڕاستى و بڵاوکردنەوەى هەواڵى ڕوداوى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانیەکە بووەتە هۆى ئەوەى میدیاى حکومەت زیاتر متمانە لەدەستبدات. [video width="640" height="360" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/video_2020-01-13_17-19-54.mp4"][/video] . بۆ سێیەمین ڕۆژ لەدواى ئاشکراکردنى ڕوداوى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانییەکەوە، لە ژمارەیەک شارەکانى ئێران خۆپیشاندان بەردەوامە، وێڕاى ئەوەى هێزە ئەمنییەکانی ئیران و سوپاى پاسداران بەڕێگەى ئاسمانى و زەمینى هەوڵى سەرکوتکردنى دەدەن. [video width="640" height="360" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/مرگ-برمنافق.mp4"][/video] . بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆیانەى کە ئەمڕۆ دووشەممە، 13ى کانونى دووەم لەلایەن چالاکانى خۆپیشاندانەکانى ئێرانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراونەتەوە،  ژمارەیەکى زۆرى خوێندکارى هەندێک لە زانکۆکانى تاران و ئەسفەهان خۆپیشاندانیان دەستپێکردووەتەوە. [video width="480" height="854" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/video_2020-01-13_17-19-04.mp4"][/video] . خوێندکارانى زانکۆى سەنعەتى شەریف لە تاران دروشمى "بژاردەکانى ئێمەتان کوشت و ئاخوندەکانتان خستە شوێنەکانیان " دەوتەوە. . لەلایەکى ترەوە و هەر لە شارى تاران، خوێندکارانى زانکۆى ئەمیر کەبیرى شارەکە گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا و دروشمەکانى "خوێندکارانى ماتەمبار، دوژمنیش وەکو کەمتیار"ـیان دەوتەوە. . [video width="640" height="360" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/video_2020-01-13_17-19-45.mp4"][/video] ژمارەیەکى تر لە خوێندکارانى زانکۆى زەهرا بەشێوازى جیاجیا ناڕەزایەتیان دەربڕى و پرسە و ماتەمیان بۆ کوشتنى خوێندکارانى زانکۆ و قوربانییانى فڕۆکە ئۆکرانییەکە دەربڕى. . لە زانکۆى سەنعەتى شارى ئەسفەهانیش خۆێندکاران دەستیانکردە خۆپیشاندان و دروشمەکانى "نە سێدارە و نە زیندان ڕامانناگرێت، بەسیج لەمناوە بڕۆ و مەمێنەرەوە" دەوترایەوە. . شەپۆلێکى ترى دەستگیرکردن . بۆ دامرکاندنەوەى سەرهەڵدانەوەى ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانەکان، هێزە ئەمنیەکان شەپۆلێکى ترى دەستگیرکردنیان دەستپێکردووە، بەپێى گرتەى ڤیدیۆیی ژمارەیەک لە چالاکانى خۆپیشاندەرانى زانکۆکانى ئێران کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، دوێنی شەو ژمارەیەک لە ڕێکخەران و چالاکانى خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون، بەتایبەتى لە کۆلێژەکانى تەکنەلۆژیاى زانکۆکانى تاران و ژمارەیەک خوێندکارى تر لە کۆلێژى پزیشکى ددان و کۆمەڵناسى لە زانکۆى ڕازى لە کرماشان دەستگیرکراون. . سەندیکاى ڕۆژنامەنوسان لە میدیاى دەسەڵات ناڕازییە . لقى تارانى سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى تاران لە ڕاگەیەنراوێکیدا ڕایگەیاند، خەریکە میدیاى حکومەت متمانەى خەڵکى لەدەستدەدات. . ئەو سەندیکایە ئاماژەى بەوەشکردووە، حکومەت لەڕێگەى میدیاى سەدا و سیماوە هەوڵى چەواشەکردن و بڵاونەکردنەوەى ڕاستى ڕوداوەکەى داوە و بەشێوەیەکى تر بڵاویکردووەتەوە و بەو هۆیەشەوە ئەو جۆە میدیایانە زیاتر کەوتوونەتە ژێر پرسیارەوە. [video width="360" height="640" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/video_2020-01-13_17-19-57.mp4"][/video] [video width="432" height="244" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/دانشگاە-صنعتی-اصفها-٢_1.mp4"][/video] . ڕەخنەى ئەوەشى لە میدیاى حکومەت گرتووە کە بە بڵاوکردنەوە و شاردنەوەى ئەو جۆرە ڕاستیانە خەریکە میدیاى ناوخۆى ئێران متمانە لەدەستدەدات.