کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئهندامێكی پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند "بۆ ڕێککەوتن لەسەر دیاریكردنی موچەی خانەنشینی پلە باڵاکان له پرۆژه یاسای چاكسازیدا سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان جگه له فراكسیۆنی نهوهی نوێ، لە کۆبوونەوەدان". . کاوە عەبدولقادر، ئەندامی پهرلهمانی كوردستان له فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدان بۆ ئەوەی ڕێکبکەون لەسەر مادەی حەوتەمی پڕۆژە یاسای چاکسازی کە تایبەتە بە خانەنشینی پلە باڵاکان، بۆ ئەوەی بڕیارێک لەو بارەیەوە بدەن". . وتیشی، ئەوان وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکردووە، چونکە بڕیاریانداوە بەهیچ شێوەیەک لەسەر ئەو پرسە ڕێکنەکەون و داوا دەکەن خانەنشینی پلە باڵاکان هەڵبوەشێتەوە. . ماوەی دوو ڕۆژە پەرلەمانی کوردستان، سەرقاڵی خوێندنەوەی دووەمە بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی و تائێستا لهكۆی 21 ماده خوێندنەوە بۆ شەش مادەی پڕۆژە یاساکە کراوە. .