کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- خۆپیشاندانەکانى ئێران لەکاردانەوەى ڕوداوى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانیەکەدا فراوان بووە و چەندین شارى گرتۆتەوە، کچە گەورەکەى هاشمى ڕەفسنجانیش لەناو خۆپیشاندەرانى تارانەوە وتی "ئەم حکومەتە بەدەستى خەڵکەکەى دەڕوخێت و هەمان چارەنوسى حکومەتى شورەوى دەبێت". . فائیزە هاشم ڕەفسنجانى کچە گەورەى هاشمى ڕەفسنجانى كه لەپێش مردنى لەساڵى 2017 چەندین بەرپرسیارێتى گەورەى لەو وڵاتەدا لهئهستۆ بوو لەوانە سەرۆکایەتى شورا و سەرۆکایەتى کۆمار و دواهەمین پۆستیشى سەرۆکى ئەنجومەنى دیاریکردنى بەرژەوەندییەکانى سیستم بوو، بەشدارى خۆپیشاندانەکانى تارانى کرد و لەڕێگەى میدیاکانەوە ڕەخنەى توندیشى لە دەسەڵاتدارانى وڵاتەکەى گرت. . فائیزە هاشمى ڕایگەیاند، ڕۆژگارێکى پڕ مەترسى چاوەڕوانى وڵات و بەرپرسەکانێتى هەر لە کۆتاییەکانى حکومەتى شورەوى دەچێت. . لەبەشێکى ترى لێدوانەکانیدا کچە گەورەکەى ئەو بەرپرسە ى پێشووى ئێران پەیامێکى ئاڕاستەى خامنەیى کرد و کارەکانى ئهوی بەکارەکانى گۆرباچۆف شوبهاند کە کاتێک بەئاگا هاتووە جگە لەکەرتى سەربازى وڵاتى وێرانکردووە. . هاشمى داواشى لەخۆپیشاندەران کرد بەردەوام بن لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتى وبهپێویستیزانیوه ئاڵاى جوڵانەوەکەیان نەنوێت و وتوشیهتی "چارەنوسى حکومەتى ئێران ئەوەیە کە بەدەستى خەڵکى دەگۆڕدرێت". .