گه‌ڕان

Shadow Shadow

کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ بەفر دەبارێت

2020.01.13 - 12:34
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ بەفر دەبارێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم دەکەونە ژێر شەپۆلێکی باران و بەفر بارینەوە. . بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (دووشەممە، 13ی کانونی دووەمی 2020)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 3 بۆ 12 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک له‌ ناوچەکان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت. .   هەروەها بۆ سبەی (سێشەممە)، کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرمیش چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە. .