کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمریكا پەیامێکی دیکەی بە زمانی فارسی ئاڕاستەی ئێران کرد و ڕایگەیاند، هیچ بۆی گرنگ نییە ئێران ڕێکدەکەوێت لەگەڵیان یاخود نا، بەڵام ئەوەی گرنگە چەکی ئەتۆمیان نهبێت و هاووڵاتیانی خۆیان نەکوژن. . دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا بە زمانی فارسی ئاماژهی بهوه كرد :"ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەکرد کە سزاکان و خۆپیشاندانەکان ئێران ناچار بە ڕێککەوتن دەکات، لە ڕاستیدا هیچ بۆم گرنگ نییە ئایا ئەوان ڕێکدەکەون یاخود نا، ئەوە پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە". . سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی گرنگە، چەکی ئەتۆمییان نەبێت و خۆپیشاندەرانیش نەکوژن. . لەدوای سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران بۆ ماوەیەک و کوشتنی سەدان کەس و گرتن و برینداربوونی هەزارانی دیکە، چەند ڕۆژێکە لەدوای خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئوکراینییەکە، خۆپیشاندانەکان دەستیانپێکردووەتەوە و دەسەڵاتدارانی ئەمریکاش چەند جارێک پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەربڕیوە.