کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دوای هێرشکردنە سەر مەسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلایەن حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمیندارى گشتی حزبوڵڵاى لوبنانى، وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامی توندی دایەوە و ڕایگەیاند :"زۆر لەوە بچووکتری ئەو زماندرێژییە بکەی". . لە وەڵامی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمیندارى گشتى حزبوڵڵاى لوبنان كه ئاماژهی بهوه كردبوو لهكاتی هێرشهكانی داعش بۆ سهر ههرێمی كوردستان و نزیكبوونهوهیان له ههولێر و بههاناوهچوونی قاسم سولهیمانی و سهربازانی حزبوڵا بارزانی "ترسی لێ نیشتووه و لهرزیوه"، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژهی بهوه كرد :"پێمان سەیرە کە بەدەنگێکی لەرزۆک و شێوازێکی هەرزەکارانە، هێرش دەکەیتە سەر هەرێمی کوردستان و رێبەری نەتەوەیەک، تۆ کە چەندین ساڵە ڕەنگی خۆرت نەبینیوە و لە ژێر زەویەکان خۆت حەشار داوە، کەچی ئیهانە و سووکایەتی بە گەلێکی قارەمان دەکەی، لە جیاتی ئەو هێرشە نابەجێیە، هەقبوو داکۆکی لەو نەتەوە ژێردەستە بکەی کە چەندین ساڵە ستەم و زۆرداری لێ دەکرێت". . ئاماژەی بەوەشكرد:"ئەوە هێزی پێشمەرگە بوو، هەولێر و کوردستانی پاراست، نەک خەڵکی دیکە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە سوپاسی هەموو کەسێکمان کردووە کە یارمەتی ئێمەیان داوە". . وتەبێژی حکومەتی هەرێم، ئەوەش خستەڕوو: "ئەو کەسەی کە گوایە نوێنەری ئێوە بووە و لە کاتی سەردانی بۆ لای سەرۆک بارزانی بەشدار بووە، دەبێت هەر هەمان کەس بێت لەگەڵ هاوچەشنەکانی خۆی، لە رۆژانی 16 و 20 و 26ی ئۆکتۆبەری 2017 ئامانج و خەونی داگیرکردنی کوردستان بوو، بەڵام لە بەرامبەر خۆڕاگرى و بەرگری قارەمانانەی پێشمەرگەدا، لەرزۆکانە و سەرشۆڕانە سەریان لە بەرددا و خەونەکانیان لە گۆڕ نرا". . وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژهی بهوه كردووه :"تۆ کە لە ترسی نەیارەکانت ناوێری سەر هەڵبڕی، بۆ شەڕ بە نەتەوەیەک دەفڕۆشی کە هیچ پەیوەندییەکی بە تۆوە نییە، سەرۆک بارزانی ڕەمزی خۆڕاگری نەتەوەیەکە و تۆی ترسنۆک زۆر لەوە بچووکتری ئەو زماندرێژییە بکەی". . دوێنێ (یەکشەممە، 12ی کانونی دووەمی 2020)، حەسەن نەسڕوڵا ئەمیندارى گشتىی حزبوڵاى لوبنانى پەیامێکى ئاڕاستەى مەسعود بارزانى کرد و ئاماژەی بەوەکرد :“کاتێک داعش لە هەولێر نزیکبووەوە و خەریکبوو هەولێر بگرێت، ئەوە قاسم سولەیمانی بوو ڕێگەی نەدا داعش بگاتە هەولێر و کاتێکیش سولەیمانی چووە هەولێر، مەسعود بارزانی لە ترسی داعش دەلەرزی، بۆیە پێویستە سوپاسی بکات و بەشداربێت لە تۆڵەکردنەوەیدا". .