کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەتیکردەوە، پێشوەختە ئاگادارى هێرشە موشەکییەکەى ئێران بوبێتن بۆ سەر بارەگاکانى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران لە ساڵى 2018 دا. . جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، پەیامنێرێکی بەشی فارسیی کەناڵی بی بی سی، ئاماژەی بەوەداوە کە ھەولێر ئاگاداری پێشوەختەی ھێرشی موشەکیی ساڵی 2018ی ئێران بووە بۆ سەر پێگەی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی. "ئەم ھەواڵە دوورە لە راستی و رەتیدەکەینەوە". . ڕۆژى هەشتى ئەیلولى 2018 ئێران هێرشى موشەکى کردە سەر بارەگاکانى حزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانى ئێران لەکۆیە و بەهۆیەوە 15 ئەندام و سەرکردەى ئەو حزبانە گیانیان لەدەستدا و 40 کەسی دیکەش برینداربوون.