گه‌ڕان

Shadow Shadow

نهێنى کۆبوونەوەکانى عەبدولمەهدى لە هەولێر و سلێمانى هەڵوێستى بەرپرسانى کورد چاوەڕواننەکراو بووە

2020.01.12 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
نهێنى کۆبوونەوەکانى عەبدولمەهدى لە هەولێر و سلێمانى  هەڵوێستى بەرپرسانى کورد چاوەڕواننەکراو بووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەکانى عادل عەبدولمەهدى لە هەرێمى کوردستان، بەرپرسانى هەرێم هەڵوێستێکیان هەبووە کە "بەغدا چاوەڕوانى نەکردووە". . دوێنێ شەممە 11ى کانوونى دووەمى 2020، عادل عەبدولمەهدى سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەرى عێراق بەسەردانێک گەیشتە هەولێر و دواى کۆبونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى هەولێر سەردانى سلێمانى کرد. . ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەت لەسەر زارى سەرچاوەیەکى حکومى عێراقى ئاگادار لەکۆبونەوەکەى نێوان عەبدولمەهدى و سەرکردایەتى کورد گواستییەوە، کەشوهەواى گفتوگۆکان زۆر باش بوون، وەفدەکەى حکومەتى عێراق توشى سەرسوڕمان بوون لەبارەى هەڵوێستى هەرێمەوە کە هاوئاهەنگ بووە لەگەڵ هەڵوێستى عێراق لەبارەى چەندین پرسی گرنگ و چاوەڕوانى ئەو هەڵوێستە نەبوون لە هەرێمەوە، سەرەڕاى هەبوونى چەندین تێبینى کە لەنێوانیاندا ماوەتەوە. . زیاتر بخوێنەوە: عادل عەبدولمەهدی داوای لە بەرپرسانی کورد کردووە بکرێتەوە بە سەرۆکوەزیران؟ . باسى لەوەشکردووە، لەکۆبونەوەکەى عادل عەبدولمەهدى لەگەڵ سەرکردایەتى کورد تێگەیشتنێکى باشیان بۆ کۆمەڵێک خاڵى ناکۆکى نێوان فیدراڵ و هەرێمدا هەبووە، بۆنمونە پرسى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا ، بەڵام هەستێکى زۆر باشیش لاى هەمووان بووە لەسەر گرنگیدان بەئایندەى عێراق. . سەرچاوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، دواى ڕوداوە ناوخۆیى و هەرێمایەتییەکان، وتووێژکردن لەگەڵ سەرکردایەتى کورد لەسەر کۆمەڵێک پرسى هەستیارى هاوبەش گرنگە لەنێویاندا بارودۆخى ئەمنیى ناوچەکە و هەرێمایەتى و مەترسییەکانى ئەو دۆخە، هەروەها بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکاش کە لەپەڕلەمانەوە پەسەند کرا. . جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم بە ڕۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە، سەردانەکەى عەبدولمەهدى گونجاو بووە لەکاتێکى گونجاودا بۆ هەردوولا، چەندین پرسی جیاجیا تاوتوێکراوە، لەناویاندا بودجە و قەیرانى هەرێمایەتى ئێستا. . وتیشى "لەکۆبوونەوەکاندا جەختکرایەوە لەسەر گرنگى سەربەخۆیی بڕیارى عێراق لەبارەى پرسەکان". . لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى بڕیارەکەى پەرلەمانى عێراق بۆ کردنەدەرەوەى هێزە بیانییەکان، جوتیار عادل وتى "پێمانوایە بڕیارەکە لەژێر کاریگەریى هەستدا دراوە و بەپەلە بووە، بەڵام لەکۆتاییدا بووەتە بڕیار، هەرێم پێیوایە بڕیارى لەو شێوەیە پێویستى بەکاتە، سەربارى ئەوەى پێمانوایە بوونى هاوپەیمانان گرنگە، لەبەرئەوەى مەترسی داعش هێشتا هەر ماوە".