گه‌ڕان

Shadow Shadow

سزای تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان قورستر دەکرێت

2020.01.12 - 16:02
سزای تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان قورستر دەکرێت
ناس کورد- پەرلەمانی كوردستان دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسای مادە هۆشبەرەكان دا کە تێیدا سزای زۆربەى تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادەى هۆشبەرەوە قورستر دەکرێن. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی کانونی دووەمی 2020، لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای مادە هۆشبەرەكان كرا و تەواوی یاساکەش پەسەند کرد. . هاوڕی مەلا ستار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی بە ناس کوردی وت: "بە دەنگی 88 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان کە لە 53 بڕگە پێکهات بوو پەسەندکرا و سەرجەم برگەکانیشی وەکو خۆی پەسەندکران و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا ئەنجام نەدرا جگە لە هەندێک گۆڕانکاری وشەکاری و زمانەوانی". . پڕۆژەیاسای مادە هۆشبەرەکان یەکەمین پڕۆژەیاسا بوو کە لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی پەرلەمان کرا کە تێیدا بەکارهێنەران و بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان و سزاکانیان لە یەکتر جیاکراوەتەوە و بە شێوەیەکی گشتیش سزاکان بۆ تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان قورستر کراون.