گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەیاد عەلاوی: قاسم سولەیمانی پێی وتم ئێران دژی حکومەتەکەت کاردەکات

2020.01.12 - 13:12
App store icon Play store icon Play store icon
ئەیاد عەلاوی: قاسم سولەیمانی پێی وتم ئێران دژی حکومەتەکەت کاردەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەیاد عەلاوی ڕایگەیاند، بەبێ ڕەزامەندی ئێران سەرۆکوەزیرانی عێراق دانانرێت، ئیتر سەروەری عێراق لەکوێیە؟! . ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی عێراق لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ کەناڵی حوڕەی ئەمریکی ڕاگەیاندووە: "بە شێوەیەکی ڕوون دیارە کە ئێران دەستێکی باڵای هەیە لە دەستێوەردان لە کاروبارەکانی عێراق و هەروەها لە دانانی پۆستی سەرۆکوەزیرانیشدا دەستێوەردانی زۆر دەکات کە ئەوەش جێگەى قبوڵکردن نییە". . هەینی ڕابردوو، ئەیاد عەلاوی دەستی لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق کشاندەوە و لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "پەرلەمانێک شکستی هێنابێت لە ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری، بێدەنگ بێت لە هەڵمەتی تیرۆرکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراوی چالاک و ڕۆژنامەنوس، نەتوانێت جێگرەوەیەکی نیشتمانی بۆ شوێنی سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوە دیاری بکات، ناتوانێت نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی عێراق و ئاواتەکانی بێت." . عەلاوی لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ حوڕە ڕایگەیاند، "پێشتر قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران پێی وتم کە ئێران کاردەکات دژی حکومەتەکەم" ئەوکاتەى کە سەرۆکوەزیران بووە. . ئەو ڕەتیکردەوە دەستلەکارکێشانەوەى بەهۆی هەڕەشە و فشاری ئێرانەوە بێت و دەڵێت، "ئێمە لە 2010ەوە لە دوژمنایەتیداین لەگەڵ ئێران، ناتوانم ببمە بەشێک لە پەرلەمان کە ناتوانێت داواکاری خۆپیشاندەران بەجێبهێنێت." . عەلاوی باسی لەوەشکرد کە "هەتا ئێستاش لە عێراقدا دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و هێرشکردنە سەریان بەردەوامە و چەند کەسێکیش بەردەوامن لە گەندەڵی و کاری ناڕەوا، خەڵکیش دژی ئەوانە هاتونەتە سەرشەقام".