گه‌ڕان

Shadow Shadow

وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی موچەى ئاشکرا کرد

2020.01.12 - 11:16
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی موچەى ئاشکرا کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وتەبێژی وەزارەتى دارایی ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە دابەشکردنی موچەى مانگی 10ی موچەخۆران دەستپێدەکات. . ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، "بەهۆی هەندێ کێشەى هونەرییەوە ئەم چەند ڕۆژەى پێشوو دابەشکردنی موچەکە دواکەوت." . بەپێی خشتە بڵاوکراوەکە، سبەینێ دووشەممە، 13ی کانونی دووەمی 2020، موچەى وەزارەتی پێشمەرگە و دیوانی وەزارەت و لیواکان موچە وەردەگرن و بۆ ڕۆژی دواتر، یەکەى حەفتا و هەشتای وەزارەتى پێشمەرگە موچە وەردەگرن. . هەر بەپێی خشتەکە، ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتى پەروەردە موچە وەردەگرێت و ڕۆژی پێنجشەممەش، وەزارەتی دارایی و ئابوری. . بەپێی خشتەى مانگانەى وەزارەتى دارایی، دەبوو لە 6ی کانونی دووەمەوە دابەشکردنی موچەی موچەخۆران دەستپێبکردایە، بەڵام ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک دواکەوت.