گه‌ڕان

Shadow Shadow

مەهدی کەروبی بۆ خامنەیی: هیچ مەرج و سیفەتێکی ڕێبەریت تێدا نییە

2020.01.12 - 08:48
App store icon Play store icon Play store icon
مەهدی کەروبی بۆ خامنەیی: هیچ مەرج و سیفەتێکی ڕێبەریت تێدا نییە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مەهدی کەڕوبی، سەرۆکى باڵی ڕیفۆرمخواز و سەرۆکى پێشووتری ئەنجومەنی شورای ئێران نامەیەکی ئاڕاستەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران کردووە و تێیدا دەڵێت: "هیچ مەرج و سیفەتێکی ڕێبەریت تێدانییە"، ئاماژەی بەوەشکردووە کە خراپی دۆخەی ئێران بەهۆی دەستێوەردانی خامنەییە لە کاروباری وڵاتدا. . کەڕوبی لە نامەکەیدا کە لە دوای داننان بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئاڕاستەی خامنەیی کردووە، دەڵێت: "ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی نوسینی نامەیەکی تێروتەسەلم بۆ خامنەیی دەربارەی ئەو دۆخە خراپەی ئێرانی تێکەتووە، بەڵام لەدوای ڕووداوی فڕۆکە ئۆکرانییەکە ئیتر بڕیارم دا نامەکەی بۆ بنێرم". . کەروبی دەشڵێت ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەم دۆخە خراپەی ئێرانی تێکەوتووە، بەهۆی دەستێوەردانی هەڵەی خامنەییە لە تەواوی کاروبارەکانی وڵاتدا". . هاوکات لە نامەکەیدا، کەڕوبی خامنەیی بە هۆکاری سەرجەم کێشەکان و دۆخی خراپی ئێران لە ڕووی سیاسی، ئابوری، سەربازی و ئەمنیی زانیوە و داوای کردووە، زەمینەسازی بکات بۆ چاکسازی کردن. . مەهدی کەڕوبی ماوەی 10 ساڵە لەژێر فەرمانی مانەوەی ناچاری عەلی خامنەییدایە لە ماڵەکەی خۆیدا.