گه‌ڕان

Shadow Shadow

قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی ناو فڕۆکە ئوکرانییەکە لەسەر ئێران 700 ملیۆن دۆلار دەبێت

2020.01.11 - 23:06
App store icon Play store icon Play store icon
قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی ناو فڕۆکە ئوکرانییەکە لەسەر ئێران 700 ملیۆن دۆلار دەبێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ، دوای دانپێدانان بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئوکرانییەکە لەلایەن ئێرانەوە بەهەڵە، میدیاکانی جیهان بڵاویانکردووەتەوە کە قەرەبووی قوربانیانی ڕووداوەکە لەسەر ئێران 700 ملیۆن دۆلار دەکەوێت و قەرەبووی هەر کەسێکیش بەگوێرەی وڵاتەکەی دەگۆڕێت. ، میدیاکانی جیهان لەزاری شارەزایانی بواری فڕۆکەوانی بڵاویانکردووەتەوە، قەرەبووی کەسوکاری ئەو کەسانەی لە فڕۆکەکە ئوکرانییەکەدا گیانیان لەدەستدا کە لەلایەن ئێرانەوە خرایەخوارەوە، نزیکەی 700 ملیۆن دۆلار دەبێت. ، ئەو شارەزایانە ئاماژەیان بەوەکردووە، قەرەبووی قوربانییەکان بەگوێرەی وڵاتەکان دەگۆڕێت و بە نمونە، هاوڵاتییەکی ئەمریکی قەرەبووەکەی چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە و هاوڵاتییەکی بەڕازیلیش ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلار و هاوڵاتییەکەی کەنەدیش ملیۆنێک و 700 هەزار دۆلار. ، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوودا، لەکاتی موشەکبارانکردنی چەند بنکەیەکی ئەمریکی لە عێراق لەلایەن ئێرانەوە بۆ تۆڵەکردنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئوکرانی بە زیاتر لە 170 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا. ، پاش ڕووداوەکە، دەسەڵاتدارانی ئێران بڵاویانکدەوە، کە بەهۆی بوونی کێشە لە فڕۆکەکەدا، فڕۆکەکە کەوتووەتەخوارەوە، بەڵام ئەوە نەبووە جێی باوەڕ لای بەشێک لەو وڵاتانەی کە هاوڵاتیان لە فڕۆکەکەدا هەبوو و دوای فشارەکانیشیان دواجار ئێران دانی بەوەدانا کە بە هەڵە موشەکێکیان پێوەناوە و بەوهۆیەوە فڕۆکەکە کەوتووەتەخوارەوە.