گه‌ڕان

Shadow Shadow

کۆبوونەوەی عەبدولمەهدی و شاندی باڵای یەکێتی کۆتایی هات و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکراکرا

2020.01.11 - 18:09
کۆبوونەوەی عەبدولمەهدی و شاندی باڵای یەکێتی کۆتایی هات و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکراکرا
ناس کورد- ، کۆبوونەوەی عادل عەبدولمەهدی و شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆتایی هات و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە کراوە و هەروەها باس لە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و بەهێزکردنیان کراوە. ، ئێوارەى ئەمرۆ شەممە، 11ی کانونی دووەمی 2020، عادل عبدالمەهدی، سەرۆکوەزیرانى کاربەرێکەرى عێراق و شاندێکی هاوڕێى سەردانى سلێمانیان کرد و لەگەڵ شاندێکی باڵاى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بە سەرۆکایەتى کۆسرەت ڕەسوڵ عەلى، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى و بەرژەوەندى یەکێتى پێشوازیان لێکرا. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پاش کۆبوونەوەکە، لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەى دۆخى سیاسى عێراق کرا و چۆنێتى ڕووبەڕووبوونەوەى مەترسى و ئاڵەنگارییەکانی بەردەم پرۆسەى سیاسى و دۆخى ئەمنى تاوتوێ کران. ، ئاماژە بەوەشكراوە، لە بەشێکى دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دۆخى هەرێمایەتى و گۆرانکاریەکانى ناوچەکە هەڵسەنگێندرا و هەردوولا هاوڕابوون، کە هێشتا مەترسى تیرۆریستانى داعش کۆتایى نەهاتووە و جەختیانکردەوە، پێویستە هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە و هەماهەنگى زیاتر لە نێوان هەردوولا دا هەبێت بۆ تێکشکاندنیان. ، هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پەیوەندى نێوان هەرێم و ناوەند تەوەرێکى دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و جەختکرایەوە لەسەر گرنگى پتەوترکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولا، لە پێناوى بەرژەوەندیە گشتیەکانى گەلانى عێراق.