گه‌ڕان

Shadow Shadow

بارزانی بۆ عەبدولمەهدی: با ڕێگەچارەکان دوور بن لە موزایەدات

2020.01.11 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
بارزانی بۆ عەبدولمەهدی: با ڕێگەچارەکان دوور بن لە موزایەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەدایە کە بۆ نەهێشتنی گرفتەکان ڕێگەچارەی دوور لە موزایەدات و عەقلانی بگیرێتەبەر. . ئەمڕۆ شەممە، 11ی کانونی دووەمی 2020، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق سەردانی هەولێر و سلێمانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت و پارتی و یەکێتیدا کۆبووەوە، لە ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی لەبارەى کۆبوونەوەى عەبدولمەهدی لەگەڵ بارزانیدا هاتووە، "لە دیدارەكەدا بارودوخی سیاسیی عێراق و پێشهات و گرژیییەكانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا." . دەشڵێت، بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتیکردووەتەوە کە "خوازیاری ئەوەیە كێشە و قەیرانەكانی عێراق چارەسەر ببن و لەگەڵ ئەوەدایە كە بۆ نەهێشتنی گرفتەكان، ڕێگەچارەی دوور لە موزایەدات و عەقڵانی و لە چوارچێوەی میكانیزمە دەستوورییەكان بگیرێتەبەر." . دەشڵێت، "لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كەوتووەتە قۆناغێكی ئیجابی و نوێ و بەردەوامیی ئەو كەشە ئیجابییەی نێوان هەردوولا بە پێویست زانرا." . ئاماژەى بەوەشکردووە کە "هەڕەشە و مەترسییەكانی بەهێزبوونەوەی داعش تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو."