کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەهۆى ڕووداوێکى هاتوچۆوە لەسەر ڕێگاى هەولێر-کۆیە، دوو ئۆتۆمبێل سوتان و هەردوو شۆفێرەکەش گیانیان لەدەستدا. . سەنگەر سەعید لە ڕاگەیاندنى هاتوچۆى کۆیە لە شوێنى ڕووداوەکەوە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، تانکەرەکە کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، پاشانخۆى بە ئۆتۆمبیلێکى جۆری کیا سپۆرتاجدا کێشاوە. . وتیشى، بەهۆى ڕووداوەکەوە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە سوتاون و هەردوو شۆفێرەکەش گیانیان لەدەستداوە. . سەنگەر سەعید باسى لەوەشکرد، هێشتا تەرمى شۆفێرى کیا سپۆرتاجەکە نەناسراوەتەوە. . بەپێی ئامارەکان، لەماوەى کەمتر لە 24 کاتژمێردا و لە سێ ڕووداوى هاتوچۆدا لە هەرێمى کوردستان، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.