گه‌ڕان

Shadow Shadow

عەبدولمەهدی بۆ مەسرور بارزانی: دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەری کێشەکانی هەردوولا

2020.01.11 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولمەهدی بۆ مەسرور بارزانی: دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەری کێشەکانی هەردوولا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

کۆبوونەوەى نێوان شاندی باڵای هەولێر و بەغدا کۆتایی هات و عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاند، بنەمایەکی باشیان بۆ پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی داناوە و ئێستاش دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا، بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەموو دانیشتوانانی عێراق بێت.

. ئەمڕۆ شەممە، 11ی کانونی دووەمی 2020، لە ڕاگەیەنراوی حکومەتى هەرێمی کوردستاندا هاتووە، " گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا." . سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە "کە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا پێویستی بە بڕیار و ئیرادەیەکی جدی هەیە کە گرفتەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێن." . بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە "داعش هێشتا هەڕەشەیەکی جدیە بۆسەر تەواوی عێراق، بۆیە پێویستی بە هەماهەنگیەکی زیاتر هەیە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە هاوکاری هێزی هاوپەیمانان." . دەشڵێت، "هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە عێراق دووربێت لە ململانێی هەرێمی و دەرەکی و پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بپارێزێت."