گه‌ڕان

Shadow Shadow

زانیارى نوێ لەسەر هێرشەکە بڵاوکرایەوە

ڤیدیۆ؛ شەوى ترس لە سەربازگەى کەى وەنى کەرکوک مەترسی هێرش وەکو خۆى ماوەتەوە

2020.01.11 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ شەوى ترس لە سەربازگەى کەى وەنى کەرکوک  مەترسی هێرش وەکو خۆى ماوەتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی گرتەیەکى ڤیدیۆیى و کۆمەڵێک زانیارى نوێى لەسەر هێرشەکەى حزبوڵاى عێراقى بۆ سەر سەربازگەى کەى وەن لەکەرکوک بڵاو کردەوە، سەربازێکى سەربازگەکەش دەڵێت مەترسى هێرشکردنە سەریان وەکو خۆى ماوەتەوە. . ڕۆژنامەى میلیترى تایمزى ئەمریکى گرتەیەکى ڤیدیۆى لەسەر ڕوداوەکەى هێرشکردنە سەر سەربازگەى کەى وەنى ئەمریکا لەکەرکوک بڵاو کردووەتەوە کە بووە هۆى کوژرانى کەسێکى ئەمریکى کە بەڕەچەڵەک عێراقییە. . هێرشەکە مانگى دیسەمبەرى ساڵى ڕابردوو لەلایەن کەتائیبى حزبوڵاى عێراقییەوە ئەنجامدرا کە ئەو میلیشیا چەکدارە لەئێرانەوە نزیکە و لەمیانى چالاکییەکانیدا کە لەدژى هێزەکانى ئەمریکا ئەنجامیدا نزیکەى 30 موشەکى ئاڕاستەى ئەو بنکە سەربازییە عێراقییانە کرد کە هێزەکانى ئەمریکاى لەخۆگرتووە. . لەگرتە ڤیدیۆکەدا کە 1:39 خولەکە، تێدا دوو سەرباز و دوو مەدەنیى ئەمریکى دەردەکەون کاتێک موشەکەکان ئاڕاستەى سەربازگە دەکرێت دەستدەکەن بەڕاکردن. https://www.facebook.com/MilitaryTimesOnline/videos/1859632824181444/ ڕۆژنامەکە لەسەر زارى سەربازێکى ناو ئەو سەربازگەیەوە بڵاویکردووەتەوە "موشەکى یەکەم کەوتە خوارەوە و دووەمیش کەوتە خوارەوە و سیێەمیشى بەدواداهات، ئیتر منیش بەخۆمم وت تەواو تیاچووم و دەرچوونم مەحاڵە و موشەکێک دەمپێکێت". . باسى لەوەشکردووە، دواتر بەرەو پەناگەکە ڕایانکردووە کەچى بینویانە کۆگاى چەک و تەقەمەنییەکانیش گڕیان تێبەربووە. . دواى کەوتنەوەى موشەکێکى 107 ملم، کۆگاى چەک و تەقەمەنییەکە گڕ دەگڕێت و شۆرتى کارەباش دروستدەکات و بەو هۆیەشەوە ئاگر لەسەربازگەکە بەردەبێت. . سەرچاوەیەک لەو سەربازگەیە بەڕۆژنامەکەى ووتووە، خۆیان بۆ هێرشى زیاتر ئامادە کردووە بەڵام سەلامەتى ئەمنییەوە زانیارى ترى لەسەر ئەو مەترسیە باسنەکردووە. . هێرشەکەى حزبوڵاى عێراقى کە سەر بەحەشدى شەعبییە و مانگى دیسمبەرى ساڵى ڕابردوو کردیە سەر سەربازگەى کەى وەن لەکەرکوک بووى هۆى کوژرانى نەوڕەس حەمیدى تەمەن 33 ساڵ خانەنشینى ئەمریکى و هاوکات وەرگێڕى هێزەکانى ئەمریکا و هەرەوەها برینداربوونى چوار سەربازى سەربازگەکە.