گه‌ڕان

Shadow Shadow

عادل عەبدولمەهدى بە فڕۆکەیەکى سەربازى گەیشتە هەرێمى کوردستان

2020.01.11 - 10:11
عادل عەبدولمەهدى بە فڕۆکەیەکى سەربازى گەیشتە هەرێمى کوردستان
ناس کورد- کەمێک لەمەوبەر عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى کاربەڕێکەرى عێراق بە فڕۆکەیەکى سەربازى گەیشتە هەرێمى کوردستان. . عەبدولمەهدى بەسەرۆکایەتى شاندێکى باڵا گەیشتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر و لەلایەن بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازى لێکرا. . چاوەڕواندەکرێت عەبدولمەهدى لەسەردانەکەیدا بۆ هەرێم سەردانى شارى سلێمانیش بکات. . ئەمە یەکەم سەردانى عادل عەبدولمەهدییە بۆ هەرێمى کوردستان، لەدواى پەسەندکردنى نامەى دەستلەکارکێشانەوەى لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە.