کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ڕایگەیاند، دوێنێ لەپارێزگاى دێرەزۆرى ڕۆژئاواى سوریا خۆپیشاندان بۆ دەرکردنى میلیشیا چەکدارەکانى ئێران بەڕێوەچووە و خۆپیشاندەران پشتیوانی خۆیان بۆ حەلەب دەربڕیوە کەبۆمبارانکراوە لەلایەن سوپاى سوریا و میلیشیاکانییەوە. . ڕوانگەى سورى ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، خۆپیشاندەران لەناوچەى پیشەسازى کۆبونەوتەوە و پاشان بەرەو باکورى شارەکە ڕۆشتوون. . باس لەوەش کراوە، خۆپیشاندانى هاوشێوە لەشارۆچکەکانى شەحێل و ئەبو حومام بەڕێوەچووە و داواى دەرکردنى میلیشیا چەکدارەکانى ئێران لەو ناوچانەش کراوە. . بەپێى زانیارییەکانى ڕوانگەى سورى بۆمافەکانى مرۆڤ، دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى، میلیشیا چەکدارەکانى ئێران لەناوچەى دێرزۆر و چەند ناوچەیەکى ترى ئەو وڵاتەدا دەستیان کردووەتە جمجۆڵى ناڕێکخراو و سەرلێشێواویان پێوەدیارە.