گه‌ڕان

Shadow Shadow

یەکەم کۆبوونەوەى حەشدى شەعبى دواى کوژرانى موهەندیس: چەک تەنها لەدەستى دەوڵەتدا بێت

2020.01.10 - 22:29
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم کۆبوونەوەى حەشدى شەعبى دواى کوژرانى موهەندیس: چەک تەنها لەدەستى دەوڵەتدا بێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دەستەى حەشدى شەعبى ڕایگەیاند، هێزەکانى لەوپەڕى ئامادەباشیدان و دەبێت چەک تەنها لەدەستى دامەزراوەى سەربازى و ئەمنى دەوڵەتدا بێت. . دەستەى حەشدى شەعبى لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فەرماندەکانى حەشدى شەعبى و یاریدەدەر و بەڕێوەبەرى بەشەکان کۆبوونەتەوە، بۆ تاوتوێکردنى بارودۆخى ئێستا، دواى تیرۆرکردنى ئەبو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى. . ئاماژەى بەوەشکردووە، ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە جەختیان کردووەتەوە کە حەشدى شەعبى بەهەموو هێزییەوە لە ئامادەباشیدایە و ڕۆیشتنى ئەبو مەهدى موهەندیس و قاسم سولەیمانى زیاتر سوریان دەکات لەسەر بەرگریکردن لە عێراق و گەلەکەى. . دەستەى حەشدى شەعبى پابەندبوونى خۆى نیشانداوە بە مەرجەعیەتى باڵا و پارێزگارى لە شکۆى دەوڵەت و بوونى چەک تەنها لەدەستى دامەزراوەى سەربازى و ئەمنى و پابەندبوون بە یاسا و فەرمانەکانى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان. . ئەمە یەکەم کۆبوونەوەى دەستەى حەشدى شەعبییە لەدواى کوژرانى ئەبو مەهدى موهەندیس و قاسم سولەیمانى لە هێرشێکى ئەمریکادا لە ڕۆژى سێى ئەم مانگە لە نزیک فڕۆکەخانەى بەغدا.