گه‌ڕان

Shadow Shadow

عەلاوى دەستلەکارکێشانەوەى لە پەرلەمان ڕاگەیاند

2020.01.10 - 20:24
App store icon Play store icon Play store icon
عەلاوى دەستلەکارکێشانەوەى لە پەرلەمان ڕاگەیاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەیاد عەلاوى سەرۆکى هاوپەیمانى نیشتیمانى، دەستلەکارکێشانەوەى لە ئەندامێتى پەرلەمان ڕاگەیاند و هێرشى کردە سەر ڕۆڵى پەرلەمان لە شێوازى مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندانەکاندا. . عەلاوى لە بەیاننامەیەکى کورتدا ئەمڕۆ هەینى 10 کانونى دووەمى 2020 ڕایگەیاند "دەستلەکارکێشانەوەم لە ئەندامێتى پەرلەمان ڕادەگەیەنم، بەهۆى شکستى ئەنجومەنى نوێنەران لە ڕۆڵى یاسادانان و چاودێریدا، مامەڵەنەکردن بەشێوەیەکى جدى لەگەڵ داواکارى خۆپیشاندەران". . عەلاوى پێشتر نیگەرانى خۆى نیشاندابوو لەبارەى ڕووداوەکانى ئەمدواییە، لەناویاندا هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا و بەرپرسیارێتى ئەو ڕووداوانەى خستبووە ئەستۆى حکومەت. . باسى لەوەشکردبوو، باڵیۆزەکان میوانن و دەبێت ڕێزیان لێبگیرێت.