گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەمریکا لەسەر کشانەوە لە عێراق ڕونکردنەوە دەدات

2020.01.10 - 17:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا لەسەر  کشانەوە لە عێراق  ڕونکردنەوە دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، هەر وەفدێکى ئەمریکى کە ڕەوانەى عێراق بکرێت بۆ جەختکردنەوەیە لەسەر پابەندبوون بە پەیوەندییە ستراتیژییەکان، نەک کشانەوە لەو وڵاتە.

.

مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ئەمڕۆ هەینى لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەشکردووە، واشنتن و بەغدا پێویستیان بە تاوتوێکردنى پرسی ئاسایش و ئابورى و هاوبەشى دیبلۆماسییە.

.

ئەو بەیاننامەیە، دواى داواکەى ئەمڕۆى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى کاربەڕێکەرى عێراق هات لە مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەبارەى ناردنى شاندێک بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا.

.

ئەمرۆ هەینی، 10ی کانونی دووەمی 2020، نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق ڕایگەیاند، عەبدولمەهدی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە “سەرجەم ئەو ئۆپراسیۆنانە ڕەتدەکەنەوە کە سەروەری عێراق پێشێل دەکەن بە بۆردومانەکەی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاشەوە لە ئەنبار و هەولێر، عێراق هەوڵی تەواو لەگەڵ لایەنەکان دەدات بۆئەوەى نەکرێتە گۆڕەپانی شەڕ.” . ئاماژەى بەوەشکردووە، عەبدولمەهدی “داوای لە وەزیری دەرەوەى ئەمریکا کردووە نوێنەر و شاند بنێرن بۆ عێراق بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی سەرجەم هێزە بیانییەکان لە عێراق.”