ناس کورد-
کەناڵێکى ئەمریکى بڵاویکردەوە، پارچەکانى فڕۆکە تێکشکاوە ئۆکرانییەکە لە ئێران، ئێوارەى دوێنێ لە شوێنى ڕووداوەکە کۆکراونەتەوە، پێش ئەوەى تیمى نێودەوڵەتى بگەنە شوێنەکە بۆ ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە.
.
تۆڕى (سی ئێن بى سی) ئەمریکى لەزارى دانیشتوانى ناوچەکەوە گواستییەوە، پڕۆسەى پاککردنەوەى شوێنەکە تەواوبووە، پێش گەیشتنى لێکۆڵینەوە ئۆکرانییەکان و دیاریش نییە پارچەکانى فڕۆکەکە بۆ کوێ براوە.
.
هاوکات چەند کۆمپانیایەکى فڕۆکەوانى ئەڵمانى و نەمسایی و فەڕەنسى گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران ڕاگرت، دواى ئەوەى باس لە ئەگەرى تێکشکاندنى فڕۆکە ئۆکرانییەکە کرا بە موشەک لەلایەن ئێرانەوە.
.
لاى خۆیەوە، سوید بەشێوەیەکى کاتى گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ ئێران ڕاگرت.
.
تا ئێستا بەتەواوى هۆکارى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەکە ڕوون بووەتەوە، بەرپرسانی ئەمریکا و کەنەدی و بەریتانیا دەڵێن، فڕۆکەکە بە موشەکی ئێران کەوتووەتەخوارەوە، بەڵام ئێران ئەوە ڕەتدەکاتەوە.