گه‌ڕان

Shadow Shadow

مەزڵوم کۆبانێ: زیاتر لە سێ هەزار هاوڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان ڕفێنراون

2020.01.10 - 13:49
App store icon Play store icon Play store icon
مەزڵوم کۆبانێ: زیاتر لە سێ هەزار هاوڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان ڕفێنراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مەزڵوم کۆبانێ ڕایگەیاند، زیاتر لە سێ هەزار هاوڵاتی ڕۆژئاوای كوردستان لەلایەن داعش و میلیشاکانی نزیک لە توركیا و ڕژێمی سوریاوە ڕفێنراون. . مەزلوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "3286 کەس لە ناوچەكانی كۆبانی و عەفرین و جزیرە ڕفێنراون". . ئاماژەی بەوەشکردووە، داعش 544 هاوڵاتی، هێزەكانی ناو هاوپەیمانی نیشتیمانی دوو هەزار و 368 كەس و 374 كەسی دیكەش لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانی ڕژێمی سوریاوە ڕفێنراون، "لە هەرێمەكانی ژێر دەسەڵاتی ئێمەش هەشت كەس ڕفێنراون." . مەزڵوم کۆبانێ لە پەیامەکەیدا داوای کردووە "لەڕێگەی لیژنەیەکەوە لێكۆڵینەوە بکرێت بۆ ئاشكراكردنی چارەنوسی ڕفێنراوەکان، دەزگا ڕاگەیاندنەکانیش ئەنجامەکان بە خێرایی بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنن."