گه‌ڕان

Shadow Shadow

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هاریکاری ئاشتییەوە وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

2020.01.09 - 23:45
نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هاریکاری ئاشتییەوە وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
ناس کورد- ، پاش ئەوەى دۆناڵد تڕەمپ ئامادەیی بۆ پرسى  هاوبەش لەگەڵ ئێراندا دەربڕى تا ئاستى گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتى، نوێنەرى ئێران لەنەتەوە یەکگرتووەکان لەوەڵامدا ڕایگەیاند، تڕەمپ  و دەوڵەتى ئەمریکا جێى باوەڕ نین و ئەو قسانەش ناتوانن خەڵک هەڵبخەڵەتێنن. ، مەجید تەخت ڕەوانچى، نوێنەری ئێران لە نەتەوە تەکگرتووەکان  بە ئاژانسی ئێرناى ڕاگەیاند: " تڕەمپ لەڕێگەى گەمارۆکانەوە فشارێکى زۆرى بۆ سەر خەڵکى ئێران هێناوە و لەچەند ڕۆژى ڕابردووشدا قاسم سولەیمانى کوشتووە و کەچى کاتێکیش کە گوێى لێدەگریت باسى هاریکارى یەکتر و هەر لەهەمان کاتیشدا جەخت لەسەر سزاکان دەکاتەوە، بۆیە تڕەمپ جێى باوەڕ نیە". ، ڕەوانچى ڕونیشى کردەوە، ئەمریکا لایەنگرى گفتوگۆ و دیالۆگ نیە و لایەنگرى شەڕکردنى خەڵکى ئێرانە و تا ئەو دوژمنایەتیەشى بەردەوامبێت قسەکردنى لەبارەى هاریکاریەوە نەبیستراو و مایەى تێگەیشتن نیە، خەڵکى ئێرانیش بەو قسانە هەڵناخەڵەتێندرێن. ، وتەکانى نوێنەرەکەى ئێران دواى ئەوە هات، دوێنێ تڕەمپ ئامادەىی ئەمریکای بۆ هاریکارى لەگەڵ ئێران لەسەر کۆمەڵێک پرسى هاوبەش تا ڕادەى ڕێکەوتنى ئاشتى دەربڕى.