گه‌ڕان

Shadow Shadow

کاری کۆمپانیایەک لە گەرمیان ڕاگیرا کە ئامانجی وەرگرتنی باج و سەرانە بوو لە خەڵک

2020.01.09 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
کاری کۆمپانیایەک لە گەرمیان ڕاگیرا کە ئامانجی وەرگرتنی  باج و سەرانە  بوو لە خەڵک

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ، شیرین کاوە گەرمیانی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: "لە ئەنجامی بەدواداچونێکی لیژنەی دەسپاکی لەسەر پرسی کۆمپانیای (گەرمیان پترۆلیۆم) لەسنوری قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان داخرا". ، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆمپانیایە مۆڵەتی فەرمی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەرنەگرتووە و ئامانجی ئەوە بوو، بەناوی مەنەفێست و تاقیکردنەوەوە باج و سەرانە لە شوفێران و بارھەڵگران وەربگرن ، بەمەش ناڕەزایەتی زۆری شوفێران بەدوای خۆیدا ھێنا. ، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی ڕوونیکردووەتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی ئیدارەی گەرمیان، بەفەرمی  بڕیاردرا بە ڕاگرتنی ئیش و کارەکانی کۆمپانیاکە.