کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ، واحید شەهبازی تاکە ڕزگاربووە لەنێو ئەو 180 کەسەی کەسەی کە دەیانویست بەو فڕۆکە ئوکراینییەی کە لە ئێران کەوتەخوارەوە، ئەو چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشی هەیە و وەک خۆی دەڵێت، بە موعجیزەی خودایی ڕزگاری بووە لە ڕووداوەکە. ، ئەو تەمەنی 55 ساڵە و بەبۆنەى کۆمەڵێک کاروبارى بازرگانى و سەرى ساڵەوە بڕیارى گەشتکردنى بۆ وڵاتى ئۆکراینا دابوو و تکتی فڕۆکە و سەرجەم پێداویستیەکانى گەشتەکەى ڕێکخستبوو، بەهیوای ئەوەی بەو فڕۆکەیەی لە ئێران کەوتەخوارەوە بچێتە وڵاتی ئوکراینا، بەڵام ڕوداوێک ئەوى لە مەرگ گەڕاندووەتەوە. ، شەهبازى کە هاوسەرگیرى کردووە و خاوەنى دوو منداڵە دەڵێت: "بەرەو فڕۆکەخانەى ئیمام خومەینى بەئۆتۆمبیلەکەم کەوتمەڕێ و زۆر پەلەم بوو، خێرا لێم دەخوڕى بۆ ئەوەى فریا بکەوم و فڕۆکەکە جێمنەهێڵێت، بەڵام لەڕێگە لەلایەن پۆلیسى هاتوچووە بەهۆى خێرا ڵێخوڕین و سەرپێچى کردنەوە ڕاگیرام و بڕیارى سزادان و ڕاگرتنى ئۆتۆمبیلەکەم بۆماوەیەک درا". ، لەدرێژەى قسەکانیدا لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت: " تکاى ئەوەم کرد کە من گەشتم بەرەو ئۆکراینا هەیە و دەبێت زوو فریا بکەم، بەڵام ئەوان هەر سووربوون ئۆتۆمبیلەکەیان بردم و منیش لە گەیشتن بە فڕۆکەخانە دواکەوتم". ، دواى تەواوبوونى کاروبارەکانى لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ، شەهبازی دووبارە بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێدەکەوێت، بەڵام کە دەگاتە ئەوێ بەهۆى دواکەوتنەوە فڕۆکەکە ئەوى بەجێهیشتووە و فڕۆکەخانەکەى تێپەڕاندووە و زۆر نیگەران دەبێت. ، پاش کەمێک لەوە، هەموو نیگەرانییەکانی شەهبازی پێچەوانە دەبنەوە و توشی شۆکێکی گەورە دەبێت، کاتێک دەبیستێت کە فڕۆکەکە کەوتووەتە خوارەوە و سەرنشینیەکانیشى تیاچوون. ، شەهبازی باس لەوەشدەکات: " ڕزگاربوونم بە موعجیزەیەکی خودایى دەزانم، ئەگەر ئەو ئەفسەرەى هاتوچۆ ئۆتۆمبیلەکەى ڕانەگرتبام، ئەوا من فریاى فڕۆکەکە دەکەوتم و تیادەچووم، یاسا منى لەمەرگ گەڕاندەوە". فڕۆکە ئوکراینییەکە، کە بەرەبەیانی چوارشەممە بە 180 سەرنشینەوە لە ئێرانەوە بەرەو ئوکراینا کەوتەڕێ، بەڵام هێشتا سنوری ئێرانی نەبڕیبوو، کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانیشی گیانلەدەستدا. ، بازرگانە ڕزگاربووەکەى ڕوداوەکە باس لەوەشدەکات، خێزان و کەسوکاری نەیزانیوە کە ئەو لە فڕۆکەکەدا نەبووە و هەواڵى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەکە دڵەڕاوکێى زۆرى لاى ئەوان دروست کردووە، بەڵام کاتێک زانیویانە کە ئەوى تیدا نیە و زیندووە توشى شۆک بوون لەخۆشیدا. ، لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەیدا شەهبازی دەڵێت: "دوای ئەو ڕووداوانە ڕاستەخو چوومە ماڵەوە و سوجدەم بۆ خودا برد".