کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، بەمنزیکانە سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنن و ئاشکراشیکرد، خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەربژێر دەکاتەوە، دەربارەی فڕۆکە ئوکرانییەکەش وتی، ڕەنگە ئێران خۆی بە هەڵە خستبێتییە خوارەوە. ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "کۆمەڵێک سزای نوێ بۆسەر ئێران بەڕێوەیە و پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە و بەمنزیکانە وەزارەتی گەنجینە ڕایاندەگەیەنێت". ، وتیشی، ئێران لە قەیرانێکی قوڵدایە و ئەوان هەرگیز ناتوانن ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ڕێگەیان نادەن. ، ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێران دەیەوێت کەسێکی لاواز ببێتە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام من بۆ خولی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا خۆم بەربژێر دەکەمەوە". ، هاوکات دەربارەی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە لا خاکی ئێراندا، دۆناڵد ترەمپ گومانی خۆی لە ڕووداوەکە ئاشکراکرد و ئاماژەی بەوەکرد: "ڕەنگە ئێران خۆی بەهەڵە فڕۆکەکەی خستبێتەخوارەوە".