گه‌ڕان

Shadow Shadow

پاپا بۆی نایەت؛ ژنێکی دیکە پاپا دەترسێنێت و دەیەوێت باوەشی پێدا بکات

2020.01.09 - 17:44
ناس کورد- ، گرتەیەکی ڤیدیۆیی پاپای ڤاتیکان بڵاوبووەتەوە کە تێیدا، ژنێک پاپا دەترسێنێت و هەوڵدەدات باوەشی پێدا بکات، دواتر بە پاپا بە ترسەوە باوەشی پێدا دەکات و ماوچێکی ژنەکە دەکات. ، ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و  پاپا لەگەڵ پاسەوانەکانیاندا چونەتە ناو بەشێک لە پەڕەوانی ئاینی کریستیان و یەکێک لە ژنەکان پاپای ترساند و هەوڵیدا باوەش بکات بە پاپادا. ، پاپا بە پێکەنینەوە بە ژنەکە دەڵێت: "ئایا دەتەوێت ئازارم بدەیت و ڕامبکێشێت بەلای خۆتدا  بۆ ئەوەی خەڵک بهێنیتە پیکەنین، ڕازیم باوەشم پیا بکەیت، بەڵام ئارام بە و ئازارم مەدە". ، بەو دۆخەشەوە پاپا هەر متمانەی تەواوی بە ژنەکە نەبوو و بە هۆشدارییەوە باوەشی پێدا کرد و ماچێکی کرد و ئەوەش ژنەکەی زۆر دڵخۆش کرد. ، پێشتریش لەیەکێک لەمەراسیمەکانی سەری ساڵدا لەو کاتەی کە پاپای ڤاتیکان بەناوی پەڕاوانی ئاینی کریستیان ڕێی دەکرد، لەلایەن ژنێکەوە بەتوندی دەستی ڕاکێشرا بۆ ئەوەی تەوقەی لەگەڵ بکات، ئەوەش پاپای ترساند و لەژنەکە توڕەبوو ،ئەوەش کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە.