کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بهرههم ساڵح ئهمڕۆ پێنج شهممه 9ی کانونی دووەمی 2020، بەرهەم ساڵح، سەرۆکی کۆماری عێراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە مەولود چاوش ئۆغڵۆ ،وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەبارەت بە گۆرانکاری و دوا پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیهان و پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان ئەنجامدا. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، بەرهەم ساڵح، جەختی لە کاری هاوبەش و هەماهەنگی زیاتر بۆ دورخستنەوەی ململانێ و جەنگ لە عێراق و ناوچەکە و ڕەتکردنەوەی بیرۆکەی جەنگی بەوەکالەت کردەوە، تاکو عێراق نەبێتە پێگەیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە. ، هاوکات سەرۆککۆماری عێراق دووپاتی لە پێویستی یەکخستنی ھەوڵەکانی گشت لایەنەکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و هێورکردنەوەی دۆخەکە و دانبەخۆداگرتن لە پێناو سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانی گەلانی ناوچەکە. ، هەروەها لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەروەری و سەقامگیری عێراق دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پەناببرێتە بەر گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ئاڵۆز و هەستیاری ئێستای ناوچەکە.