کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەیەکی نوێی لە ئەمریکا كرد و رایگه‌یاند "بەم نزیکانە هێرشێکی بەهێزتر ئەنجام دەدەین". . ئەمڕۆ (پێنجشەممە)، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد "ئەو هێرشەی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد ئەنجامماندا دەرخستەی کەمترین هێزی ئێمەبوو و خۆمان کەمترین توانای موشەکیمان بەکارهێناوە". . له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سوپای پاسداران جه‌ختی كرده‌وه "بەم نزیکانە هێرشیکی گەورەتر و تۆڵەسەندنەوەیەکی بەهێزتر ئەنجام دەدەین". . راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای پاسداران له كاتێكدایه به‌ره‌به‌یانی رۆژی (چوارشه‌ممه) ئێران هێرشێكی موشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا جگه له زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه. .